AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ١٧ ١٥:٤٢

پاش بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەک؛

تەقینەوە لە سایتی ناڤۆکی یەزد ڕەتکرایەوە

تەقینەوە لە سایتی ناڤۆکی یەزد ڕەتکرایەوە

دوای ئەوەی هەندێ دەزگای ڕاگەیاندنی دەرەکی چەند وێنەیەکیان بڵاوکردەوە و پاگەندەیان کرد کە تەققینەوە لە مەکۆی ناڤۆکی شەهید ڕەزایی نەژاد یەزد ڕوویداوە. ئەو هەواڵە وەدرۆخرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕیکخراوەی وزەی ناڤۆکی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەرلەبەری هەواڵەکان لەبارەی تەقینەوە لە بنکەی ناڤۆکی شەهید ڕەزایی نەژادی ئەردەکانی یەزدی ڕەتکردەووە.

 لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەو وێنانە بڵاوکراوەتەوە هی ئەو بنکە ناڤۆکیە نییە و هەواڵەکەش درۆیە.

ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکی ئێران ئەوەشی وتووە کە هەندێ دەستوپەیوەندی ئیسرائیل بە دروست کردنی دەنگۆ و پڕوپاگەندەی درۆ دەیانەوێت گوشار بخەنە سەر گەلی ئێران و بێ هیوایی برەوەپێبدەن.

News ID 33155

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha