بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەزوو فەلاحی ڕاشیگەیاند: ئەندامانی لەشی خوالێخۆشبوو ئەمیر ڕەزایی کە بە هۆی ڕووداوێک تووشی مەرگی مێشکی هاتبوو، لە هەنگاوێکی مرۆڤدۆستانەدا بە ڕەزامەندیی بنەماڵەکەی بەخشرا، هەتا یەکەمین هەنگاوی بەخشینەی ئەندامی لەش لەمساڵی هەتاویدا هەڵگیرێت.
فەلاحی وتیشی: لە ساڵی ٨٣ی هەتاوییەوە تا ئێستا ئەندامانی ٤٠ نەخۆشی مەرگی مێشکی لە پارێزگای کوردستان بەخشراونەتەوە کە لەو ڕێژەیە ٢٣ کەسیان پیاو و ١٧ کەسیشیان ژن بوونە.
Your Comment