داواکاری بۆ کۆتایی هێنان بە زیندانی کردنی ئۆجەلان

ڕێکخراوە مەدەنی و ئەنجومەن و ڕەوتە سیاسییەکانی کوردی تورکیا بە گردبوونەوە لە بەردەم بینای هەدەپە لە ئەستەنبۆڵ خوازیاری کۆتایی هێنان بە زیندانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی مێزۆپۆتامیا، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنی و ئەنجومەن و ڕەوتە سیاسییەکانی کوردی تورکیا بە گردبوونەوە لە بەردەم بینای پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) لە گەڕەکی بی ئۆغڵووی ئەستەنبۆڵ، وێرای خوێندنەوەی ڕاگەیێندراوێکی هاوبەش، خوازیاری کۆتایی هێنان بە زیندانی کردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانی ‌کراوی پەکەکە بوون.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: ئێمە لە دەرەوەی زیندان دەنگی بەرخۆدانی ناو زیندانین و ئابلۆقەدران جەنایەتێکی مرۆییە و ئێمە وەک بەرگرانی مافی مرۆڤ خوازیاری ئازادکرانی زیندانییە نەخۆشەکانین.

هەروەها بە ئاماژە بە پێشێل‌ کردنی مافی مرۆڤ لە زیندانەکانی تورکیا بە شێوەیەکی پڕمەترسی، داوا لە وەزارەتی دادی تورکیا کراوە کە وێرای کۆتایی هێنان بەو هەولومەرجە بێنێت.

ڕێکخراوە مەدەنی و ئەنجومەن و ڕەوتە سیاسییەکانی کوردی تورکیا ڕاشیانگەیاند: هەلومەرجی زندانییە سیاسییەکان بە تایبەت عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زینداندا پەرەی سەندووە. ئۆجەلان کە لە گەڵ سێ زیندانی دیکە لە دوورگەی ئیمرالی ڕاگیراون، لە ئێستادا هاوکاتی پیربوون و بە ساڵاچوون و نەخۆشبوون بەرەوڕووی مەترسیی تەشەنەسەی ڤایرۆسی کۆرۆنان. ئەوە لە کاتێکدا کە پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە (AKP) و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیا  (MHP) بە قۆزتنەوەی هەلی تەشەنە و پاندۆمی کۆرۆنا، پەرەیان داوە بە ئابلۆقەدانی زیندانییە سیاسییەکان.

لایەنە بەشداربووەکانی ئەو گردبوونەوەیە لە کۆتاییدا جەختیان لەوەش کرد کە لە زووترین کاتدا کۆتایی بەو هەڵوێستە نایاساییانە بهێندرێت، چونکە ئەو ئابلۆقەدرانە بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتیی مرۆڤەکانە و ئەگەری ئەوەی ببێتە هۆی بشێوی و ئاژاوە لە وڵاتدا.

News Code 33135

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =