بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە بەدوای دەستخستنی ڕێگاچارەیەکی سیاسی بۆ ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستانن و ئەگەری هەیە ئەو بابەتە ببەنە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.
وتەبێژی وەزاەرتی دەرەوەی عێراق لە درێژەدا وتی: داوای بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی وڵاتانی عەرەبی بۆ تاوتوێ کردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە عێراق و هەروەها بردنی ئەو دۆسیە بۆ لای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕاگیرانی ئەو ئۆپراسیۆنە دوژمنانە لێک دەدەینەوە.
Your Comment