AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ١٢ ١٨:٢٨

سەربازانی تورکیا بەوجۆرە ڕادەهێنرێن؛

بەهەشت چاوەروانتانە لە شەڕی کوردی سووریا

بەهەشت چاوەروانتانە لە شەڕی کوردی سووریا

لە وتاردانەکانی ڕێوڕەسمی ڕەوانەکردنی ٢٦٨ کۆماندۆی سوپای تورکیا بۆ باکووری سووری، هێزێکی کۆماندۆ ڕایگەیاند: "ئەگەر لە سووریا بکوژرێین، دەچینە بەهەشت".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە مێزۆپۆتامیا، پاش وتاردانی ژێنڕاڵ مستەفا ئەردوم فەرماندەی کەتیبەی ١ی کۆماندۆیی هێزەکانی زەوینی سوپای تورلیا لە ڕێوڕەسمی ڕەوانەکردنی ٢٦٨ کۆماندۆی سوپای تورکیا بۆ باکووری سووریا لە ناوچەی سیلوانەوە و پێداگریی لەوەی کە "خەڵکێکی زۆر دوای خودا هیوایان بە ئێوەیە"، عەلی تاف لە کۆماندۆکانی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: هێزەکانی تورکیا بچنە هەر کوێیەک شەهید دەدەن و لە هەر کوێیەکدا شەهید بدەین، دەبی ببینە خاوەنی.

وتیشی: کاتێک دەڵێین "گیانمان بەقوربانی وەتەن" بێهوودە نایڵێن و لە پێناو وەتەندا دەڕۆین و دەزانین ئەگەر شەهید بین، دەچینە بەهەشتی بەرین.

News ID 33076

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha