بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی مێزۆپۆتامیا، دانیشتنی پێداچوونەوە بە دۆسیەی کۆما جڤاکین دیموکرات (DTK)، کە لە حەوتەی پێشووەوە بە دەستگیریی ٤٥ کەس و داخستنی نووسینگەی ناوەندیی ئەو جڤاکە لە ئامەد دەستی پێکرد، ئەوڕۆ (سێ شەممە) بەردەوام بوو و سەرجەم ٢٣ چالاکوانی سیاسی – مەدەنی کوردی تورکیا و لەوان مەقبوولە ئۆزیک ئەندامی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دایکانی شەممە، ڕەوانەی زیندان کران.
ئەو کەسانە کە بە فەرمانی دادستێنی کۆماری تورکیا لە ئامەد لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی دژە تیرۆری تورکیا قۆڵبەست کران و لە ئەنجامی دادگەیی ئەوڕۆ ١٥ کەسیان بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە گرووپی تیرۆریستی" ڕەوانەی زیندان کران تا لەگەڵ ٨ چاکوانی دیکەی سەر بەو جڤاکە کە رۆژی ڕابردوو حوکم درابوون، ڕێژەی زیندانیانی ئەو دۆسیە بگاتە ٢٣ کەس و ٢٢ کەسی دیکەشیان بە شێوەی مەرجدار ئازاد کران.
بۆچوونی ئێوە