سزای سێدارە بۆ رۆحوڵڵا زەم/ ئاژاوەچییەکانی مانگی خەزەڵوەر چاوەڕوانی سزا بن

وتەبێژی دەسەڵاتی داد لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی، وێڕای شرۆڤە کردنی دوایین هەواڵەکانی بواری دادوەر وەڵامی هەواڵنێرەکانی دایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵام حسێن ئیسماعیلی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە دەرکردنی سزای ڕوحوڵڵا زەم،  بەرپرسی ماڵپەڕی ئامەد نیووز کە هەواڵی درۆی دژی ئێران بڵاو دەکردەوە و دەستی هەبوو لە شێواندنی ئەمنیەت و ئاسایشی ئێران و دژی ئاسایشی وڵات سیخوڕی کردبوو،وتی: دادگا سزای لە سێدارەدانی بۆی دەرکردووە..

دۆسیەی  ئاژاوەچییەکانی مانگی خەزەڵوەر لە بەردەم دادوەر

ئیسماعیلی سەبارەت بە دۆسیەی خۆپیشاندەرانی مانگی خەزەڵوەریش وتی: ئەو دۆسیە چەندین تاوانی جۆراوجۆری تێدایە و جیاوازی هەیە لە نێوان سزای کەسێک کە بانک و بەنزینخانەی ئاگر تێبەردا و مرۆڤی دیکەی کوشتووە هەیە و کۆمەڵگاش چاوەڕوانی سزادانی ئەو کەسانەیە.

پشکنین لە تەرمی دادوەر مەنسووری دەکرێت

وتەبێژی دەسەڵاتی داد لە درێژەدا سەبارەت بە مەرگی دادوەر مەنسووریش ڕایگەیاند: دەسەڵاتی داد بەردەوام و بە شێوەی جیدی شوێنگیری ڕووداوەکەی ڕۆمانی دەکات. ئێمە هیچ قسەیەک لەو بارەوە ناکەین و گێڕانەوەی پۆلیسی ئینترپۆل بەڵگەیە بۆ ئێمە. داخوازی بنەماڵەی ئەو کەسە ئەوەیە کە دی ئێن ئەی ناوبراو پشت ڕاست بکرێتەوە و تەرمەکەی بگەرێندرێتەوە ئێران و خۆکوژی یان کوشتنی دادوەر مەنسووری روون بکرێتەوە و ئێمەش لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوە شوێنگیری ئەو بابەتە دەکەین.

News Code 33041

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =