بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تویتەر بە گەمارۆدانی شۆفێری ئێرانی پێنج پاپۆڕ کە سووتەمەنیان بۆ ڤێنزیۆئێلا دەگواستەوە، لەلایەن ئەمریکاوە، کاردانەوەی نیشان دا.
مووسەوی نووسی: کارەکانی ئەمریکا کە هەموویان لە سەر داماوی دەکرێن، هاوشێوەی ئەوەیە کە پەمپێئۆ ڕایگەیاند کە تەنیا ڕێگای شکستی ئێران سیاسەتی زیاترین گوشارە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: سەرەڕای گوشارەکانی ئەمریکا، ئێران و ڤێنزۆئێلا لە بەرانبەر گەمارۆ نایاساییەکانی ئەمریکا دەوەستن.
مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوانیوەڕۆی چوارشەممە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند کە ئەمریکا پێنج شۆفێری ئێرانی کە سووتەمەنی و جیهازاتی هاوپەیوەندیان نۆ ڤێنزۆئێلا گواستووەتەوە، گەمارۆ داوە.
بۆچوونی ئێوە