دوژمن بەداوی ئاژاوەنانەوە لە ناوخۆی ئێرانە

وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: لە ئێستادا دوژمن بە دوای ئاژاوەنانەوە لە ناوخۆی ئێرانە و هەوڵ دەدا هەموو بەستێنەکانی یەکگرتوویی لە ناو ببات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزا ڕەحمانی‌فەزلی وەزیری ناوخۆ ئەوڕۆ (سێ شەممە) لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بە ئاماژە بەوەی وەزارەتی ناوخۆ پێگەیەکی بەڕێوەبەری لە وڵاتدا هەیە، وتی: لە ئێستادا پرسی گرینگ یەکگرتوویی لە ئاستی نیشتمانییە و وەزارەتی ناوخۆ وەک دەزگایەکی بەرپرس، بەڕێوەبەری و رێنوێنی و چاوەدێری بە سەر چالاکییە سیاسییەکانی نە تەنیا لە چوارچێوەی ڕێکخراوە، حزب و رۆژنامەکان لە ئەستۆیە، بەڵکوو چاوەدێریی ڕەوتە سیاسییەکان پشت‌ئەستوور بە ئیرادەی جەماوەری، فەرهەنگ و هەلومەرجی کۆمەڵایەتی سیاسیشی لە ئەستۆیە.

جەختیشی کرد: بەڵام لە هەلومەرجی ئێستادا کە دوژمن بە دوای ئاژاوەنانەوە لە ناوخۆیە و بە هەڵمەت و هەنگاوەکانی دژی ئێمە، بەستێنەکانی یەکگرتوویی لە ناو دەبات، دەبێ ئاگادار بین کە ئێمە یەکگرتوویی ڕۆڵێکی زۆر گرینگ دەگێڕێت.

وتیشی: لە ٤٠ ساڵی ڕابردوو دوژمن بۆ دەرکەوتووە کە بە هیچ کەرەسەیەک ناتوانێ زیان بە یەکگرتوویی ئێمە بگەیێنێت، بەڵکوو بە پێچەوانەی هەلێکی ڕەخساندووە بۆ تۆکمەتربوونی یەکگرتوویی و ئیمکاناتەکانمان.

News Code 32935

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha