٢٢٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە کوردستان دەستنیشان کران/ مەرگی ٤ کەس

سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستان بە ئاماژە بە خەوێندرانی ٥٨٣ کەسی گومان لێکراو بە نەخۆشیی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی ئەو پارێزگایە، وتی: لە ماوەی ۲۴ کاتژمێری ڕابردوو ٢٢٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە کوردستان ناسێندران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتیشی: لەو ٥٣١ کەسە ١٨٨ کەس لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە، ٥٩ کەس لە نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە، ١٥٠ کەس لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، ٥٣ کەس لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی سەقز، ٢٩ کەس لە نەخۆشخانەی بووعەلی مەریوان، ١٨ کەس لە نەخۆشخانەی فەجری مەریوان، ٢٠ کەس لە نەخۆشخانەی شەهید بەهەشتی قوروە، ١٤ کەس لە نەخۆشخانەی ئیمام حسێنی بیجار، ١٠ کەس لە نەخۆشخانەی سینای کامیاران، ١٦ کەس لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی دیواندەرە، ٢ کەس لە نەخۆشخانەی شەهید چەمرانی سەوڵاوا، ٢٠ کەس لە نەخۆشخانەی ڕازی بانە  و ٤ کەس لە نەخۆشخانەی شوهەدای دێولان خەوێندراون.

ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ٢٥٣ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: لەو ڕێژەیە ٥٣ کەس لە سەقز، ٨٣ کەس لە سنە، ٢٢ کەس لە قوروە، ٢١ کەس لە بانه، ١٦ کەس لە مەریوان، ٢٣ کەس لە کامیاران، ١٩ کەس لە بیجار، ١١ کەس لە دیواندەرە و ٥ کەس لە دێولان بوونەتە قوربانیی ئەو ڤایرووسە و ٨٢ کەسیش لە بەشی تایبەتی (ئای‌سی‌یوو) ڕاگیراون.

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان داوای لە هاووڵاتیانی پارێزگای کوردستان کە بە هۆی تەشەنەی دووبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خەڵکی بە ڕەچاو کردنی سنووردانانەکانە و خۆبواردن لە گردبوونەوە و ئامادەبوون لە شوێنە شلۆغەکان، هەموو پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان ڕەچاو بکەن.

News Code 32921

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha