بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ڕەت کردنەوەی تەواوی بڕیارنامەی سیاسی و ناتەکنیکی ئەنجومەنی حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ڕایگەیاند: لە حاڵێکدا کە ئێران بانترین ئاستی هاوکاریی لەگەڵ ئاژانس هەبووە، دەرکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی حوکام کارێکی بە تواوەتی نیگەران کەرە.
مووسەوی ئەندامانی ئەنجومەنی حوکامی بە وشیاری بەرانبەر هەوڵەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ کردنەوەی دۆسیەی ساختەی کۆن کە بێ بنەما بوونیان پێشتر سەلمێندراوە و لەلایەن خودی ئاژانسەوە ڕەت کرابووەوە، بانگهێشت کرد.
ناوبراو جەختی کرد: بەرپرسایەتی ئاڵۆزی لە پێوەندی کۆماری ئیلامی ئێران و ئاژانس لە ئەستۆی ئەو کەسانەیە کە ئەو بڕیارنامەیەیان دەر کردووە و ئەو وڵاتانە ئەبێ پاشهاتەکانی ئەو کارەی خۆیان قبووڵ بکەن.
بۆچوونی ئێوە