تورکیا: دژی گەمارۆی یەکلایەنەی ئەمریکا هەمبەر بە ئێرانین

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆبوونەوەی هاوبەشی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، دژایەتی وڵاتەکەی بۆ گەمارۆگەلی یەکلایەنەی ئەمریکا دژی ئێران ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی سەباح، مەولوود چاوش ئۆغڵوو لە پرێس کۆنفڕانسی هاوبەشی لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف هاوتای ئێرانیی، وێرای نیگەرانی دەربڕینی بۆ ناسەقامگیری ئەمنی ناوچە و بوونی کێشەیەکی هاوبەش بە ناوی "تیرۆریزم"، لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی داهاتوو لەبارەی سووریا لە ئاتنی پایتەختی یۆنان بە شێوەی ڤیدئۆکۆنفڕانسی هەواڵی دا.

ناوبراو هەروەها ڕەخنەی لە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران گرت و وتیشی: ئەنقەرە دژی گەمارۆگەلی یەکلایەنەی ئەمریکا دژی ئێرانە.

وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەو دیدارەدا وێرای نرخاندنی هەڵوێستی تورکیا هەمبەر بە گەمارۆگەلی ئەمریکا، جەختی لە درێژەی گفتوگۆ و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی ئێران و تورکیا کرد.

News Code 32827

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =