بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "بغداد الیوم"، سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقی ڕایگەیاند کە عەبدولئەمیر ڕەشید یارئەڵڵا لە لایەن مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی ئەرکانی هاوبەشی سوپای عێراق هەڵبژاردرا.
بە پێی فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕەشید یارئەڵڵا لە بری عوسمان غانمی دانرا و هەروەها "عەبدولئەمیر زەیدی"ش کرایە جێگری یارئەڵڵا و "عەبدولئەمیر شمری"ش بوو بە جێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سوپای عێراق.
شایانی باسە، ڕەشید یارئەڵڵا لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی نەینەوا و شاری مووسڵ، فەرماندەیی هێزە عێراقییەکانی لە ئەستۆ بووە و یەکێکە لە فەرماندەگەلی سەربازیی ناسراوە عێراق.
بۆچوونی ئێوە