تیرۆریستان بە پاڵپشتی ئەمریکا هێرشیان کردە سەر مەجلیسی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد: تیرۆریستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا و بە گومانی تۆڵەکردنەوەی گورزە کوشندەکانی بەرەی بەرخۆدان، هەڵیانکوتایە سەر دڵی دیموکراسی ئێران و هەر لە سەرەتا هێرشەکەیاندا تەفر و توونا کران.

بە ڕاپۆرت ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی لە ساڵرۆژی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی و حەرەمی ئیمام (ڕە) لە یادداشتێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جەختی کرد: تیرۆریستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا و بە گومانی تۆڵەکردنەوەی گورزە کوشندەکانی بەرەی بەرخۆدان بە فەرماندەیی سەردار سولەیمانی، هەڵیانکوتایە سەر دڵی دیموکراسی ئێران و هەر لە سەرەتا هێرشەکەیاندا تەفر و توونا کران.

وتیشی: دوو ساڵ دواتر ئۆستوورە ڕاستەقینەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە هێرشی ترسەنۆکانەی پاگەندەکارانی بەرەنگاربوونەوەی داعش، شەهید کران.

News Code 32708

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =