بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتیشی: لە تاقیکاریی ئەنجام دراوە لە سەر ٩٤٣٣ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، گیرۆدەبوونی ۲٦١٧ کەس پشتڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ٦٦٦٤ کەس نەرێنی بووە و وەڵامی ١٥٢ کەسیش ڕانەگەیێندراوە.
ڕاشیگەیاند: لەو دوو هەزار و ٦١٧ کەسە ٨٨٧ کەس لە سنە، ٤٨٠ کەس لە سەقز، ٢٦١ کەس لە بانە، ٢١٨ کەس لە قوروە، ۱٨٦ کەس لە دیواندەرە، ۱٨٢ کەس لە مەریوان، ١٣٥ کەس لە بیجار، ١٣٥ کەس لە کامیاران، ١٠٤ کەس لە دێولان و ۲٩ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.
ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ١٤٧ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: ٣٧ کەس لە سەقز، ٣٢ کەس لە سنە، ١٩ کەس لە قوروە، ٢٠ کەس لە بانە، ١٥ کەس لە کامیاران، ٩ کەس لە بیجار، ٧ کەس لە مەریوان، ٥ کەس لە دیواندەرە و ٣ کەس لە دێولان بوونەتە قوربانیی ئەو نەخۆشییە.
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان جەختیشی کرد: تا ئێستا ۱۴۳۱ کەس لە تووشبووانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە