AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٣ ١٢:٤٧

لە سووریا;

کوژرانی دوو ڕێبەری داعش لە ئۆپراسیۆنی شەڕڤانانی کورد

کوژرانی دوو ڕێبەری داعش لە ئۆپراسیۆنی شەڕڤانانی کورد

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش لە بەیاننامەیەکدا لە کوژرانی دوو ڕێبەری داعش لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان و سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە دەیرەزوور هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنەکانی دەیرەزوور دژی داعش، وتی: لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشێک کە لەگەڵ هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا دژی داعش لە سنووری عێراق-سووریا، لە پارێزگای دەیرەزوور ئەنجام درا دوو ڕێبەری داعشی کوژراون.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە بەیاننامەیەکدا وتی: لە ئەو ئۆپراسیۆنگەلە ئەحمەد عیسا ئیسماعیل زاوی، ناسراو بە ئەبوو عەلی بەغدادی و ئەحمەد عەبد موحەمەد حەسەن جەغایفی دوو ڕێبەری گرینگی داعش کوژراون.

زاوی وەکوو ڕێبەری داعش لە باکووری بەغدا دەهاتە ئەژمار. جەغایفیش یەکێک لە بەرپرسە لۆجستیکی و ئامادەکارییەکانی داعش لە سووریا و عێراق بوو. کوژرانی ئەو دوو ڕێبەرە داعشییە هێرشەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە دژی هاووڵاتییە بێ تاوانەکان و هەروەها هاوپەیمانەکانی ئێمە کەم دەکاتەوە.

News ID 32515

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha