چاکبووانی کۆرۆنا نە تووش دەبنەوە و نە کەس تووش دەکەن

توێژەرانی کۆریایی لە نوێترین گریمانەی خۆیاندا ڕایانگەیاند کە بوونی ڤایرۆسی مردووی کۆرۆنا لە لەشی چابووانی ئەو نەخۆشییە، دەبێتە هۆی پێشگری لە تووشبوونی دووبارەی و تووش‌کردنی دیتران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، توێژەرانی کۆریایی لە نوێترین گریمانەی خۆیان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕایانگەیاند کە چابووانی ئەو نەخۆشییە بە خۆی هەبوونی ئانتی ڤایرۆس و توانستی پووچەڵکردنە ڤایرۆس، لە مەترسیی تووشبوون و گواستنەوەی بۆ دیتران بەدوورن. هەڵبەت هێشتا بەڵگەی قایم بۆ سەلماندنی ئەم گریمانەیە بە دەستەوە نییە.

توێژەرانی کۆریایی دوای توێژینەوە لە سەر ٢٨٥ کەس لە چابووان کە ئەوان چیتر هۆکاری گواستنەوەی نەخۆشی نین. هەروەها بە توێژینەوە لە سەر ٧٩٠ کەس لە نزیکانی چابووانی نەخۆشیی کۆرۆنا، بینیان کە هیچکام نەخۆش نەکەوتوونە.

ئەو توێژینەوەیە لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوی کۆنتڕۆڵ و پێشگریی نەخۆشی کۆریای باشوور خەرێکی لێکدانەوە و ئاپدەیتی پێڕەونامەگەلی تەندروستیەتی تا هەلێک بۆ چابووانی نەخۆشیی کۆرۆنا بڕەخسێنێت کە بە پێویستی بە تاقیکاری، دووبارە بگەڕێنەوە نێو کۆمەڵگا.

News Code 32499

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =