بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی ئینتزامی شاری سەوڵاوا لە دۆزینەوەی ١٠ تۆن داری بێ مۆڵەت لە ئەو شارە هەواڵی دا و وتی: پۆلیسی پشکنینی ئەو هێزانە لە کاتی بەڕێوە بردنی کارەکانیان لە پشکنینی ئۆتۆمبیلەکان گومانیان چووە سەر بارهەڵگرێکی پڕ لە دار کە لە مەریوانەوە بەرەو سنە دەڕۆیشت و ئەو ئۆتۆمبیلەیان ڕاگرت.
سەرهەنگ مەهدی موحەمەدی بە وتنی ئەوەی کە پۆلیس لە کاتی پشکنینی ئۆتۆمبیلەکە ١٠ تۆن داری دارستانی بێ مۆڵەتیان بە بڕی ١٥٠ ملیۆن ڕیاڵ دۆزیەوە وتی: لە ئەو پێوەندییەدا کەسێک دەستگی کراوە و ڕادەستی دادگا کراوە.
فەرماندەی ئینتزامی سەوڵاوا بە ئاماژە بە ئەوەی کە بڕینی دارەکان تاڵان کردنی سەرچاوە نەتەوەییەکانە و پاشهاتی ژینگەییشی بەدواوەیە، داوای لە هاووڵاتیان کرد کە ئەگەر چالاکیی نایاسایی قاچاخچییەکانی دار و بەرهەمە دارساتنییەکانی بینی خێرا لە گەڵ پۆلیسی ١١٠ پێوەندی بگرن.
بۆچوونی ئێوە