بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، ڕۆژی چوارشەممە کاروانێک بریتی لە ٤٠ بارهەلگر بە ڕەقەمی هەرێمی کوردستانەوە پاش پەڕینەوە لە ڕێڕەوی سنووری ئەلوەلید لە سنووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ سووریا گەیشتە قامیشلۆ لە پارێزگای حەسەکە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان ئەو کاروانە ئامیری چێ کردنی خانووبەرە، جیهازاتی لۆجستیک و هەندێک ئامیری سەربازی بووە کە بە هۆی داپۆشراو بوونی بارهەڵگرەکان نازانرێت چی بووە.
ڕووسیا یەوم ژمارەی ئەو بارهەڵگرانەی کە ئەمڕۆ لە ئەو کاروانە لە هەرێمی کوردستانەوە چوونە ناو سووریا، نزیک بە ٤٠ بارهەڵگر ڕاگەیاند و وتی: ئەو بارهەڵگرانە سەرەتا دەچنە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و دواتر بنکەکانی ئەمریکا لە حەسەکە و باکوور و ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو بارهەڵگرانە لە چوارچێوەی کاروانی جیاواز بۆ تەیار کردنی بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا دەچنە ئەو وڵاتە.
بۆچوونی ئێوە