بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتیشی: لە تاقیکاریی ئەنجام دراوە لە سەر چوار هەزار و ۶۵۰ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، گیرۆدەبوونی هەزار و ۶۵۷ کەس پشتڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ۲ هەزار و ۷۹۱ کس نەرێنی بووە و وەڵامی ٢٠٢ کەسیش ڕانەگەیێندراوە.
ڕاشیگەیاند: لەو هەزار و ۶۵۷ کەسە ۴۶۸ کەس لە سنە، ۳۸۰ کەس لە سەقز، ۱۷۹ کەس لە بانە، ۱۲۸ کەس لە قوروە، ۱۱۳ کەس لە دیواندەرە، ۱۰۱ کەس لە بیجار، ٩٩ کەس لە مەریوان، ۸۳ کەس لە کامیاران، ۸۲ کەس لە دێولان و ۲۴ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.
ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ۱۲۶ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: لەو ڕێژەیە ۳۴ کەس لە سەقز، ۲۴ کەس لە سنە، ۱۹ کەس لە قوروە، ۱۸ کەس لە بانه، ۵ کەس لە دیواندەرە، ۹ کەس لە کامیاران، ۸ کەس لە بیجار، ۷ کەس لە مەریوان و ٢ کەس لە دێولان بوونەتە قوربانیی ئەو ڤایرووسە.
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان جەختی لەوەش کرد: تا ئێستا ۹۰۰ کەس لە نەخۆشانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە