بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەنگاوی خێرخوازانەی خەیام ڕەحمانی سەربازی کوردی بنکەی بەسیجی شەهید فرەشتەی ژەریژەی سوپای سەوڵاوا بۆ یارمەتی بە خەڵکی هەژاری ئەو گوندی، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری لە پەیوەندییەکدا وێرای سپاس لێ کردن، خەڵاتێکی ٥ ملیۆن تمەنی بۆ کرینی مۆبایلی مەبەستی پێ بەخشی.
مەحموود واعێزی لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: بە ئاوردانەوە لە هەڵمەتی خۆبەخشانەی ئەو سەربازە خۆشەویستە و لە پێناو نرخاندنی ئەو جۆرە هەنگاوە خۆبەخش و سەربەرزانە، وەک دیارێکی بچووک هەوڵماندا تێچووی کڕینی ئەو مۆبایلەی ئارەزووی بووە، بۆی لە ئەستۆ بگرین.
ناوبراو جەختیشی کرد: بەڕێز خەیام ڕەحمانی خەڵکی ئێران و هەموو ئەندامانی دەوڵەت شانازی دەکەن بە سەربازانێکی جوامێر و خۆبەخشی وەک ئێوە و هیوادارم بەردەوام سەرکەوتوو و سەربەرز بیت.
شایانی باسە، خەیام ڕەحمانی سەربازی کوردی بنکەی بەسیجی شەهید فرەشتەی ژەریژەی سوپای سەوڵاوا، مووچەی سێ مانگی خۆی کە دەیکردە ٢ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار تمەن و بۆ کڕینی گووشی مۆبایلی دانابوو، لە هەڵمەتێکی خێرخوازانە و بە کڕینی ٨٠ پاکێجی خۆراکی، پێشکەشی نێوان خەڵکی هەژاری گوندی ژەریژە کرد.
Your Comment