AP ١٣٩٩ گوڵان ٩ ٠٩:٠٦

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕاگەیێندرا؛

هۆشداریی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە تێکدەرانی ئاسایشی ناوچەکە

 هۆشداریی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە تێکدەرانی ئاسایشی ناوچەکە

ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە بەیاننامەیەکدا هەبوونی سوپای ئەمریکا لە کەنداوی فارس، تەنگەڵانی هورموز و دەریای عومانی هۆی تێکدانی ناوچەکە وەسف کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی پێوەندییەکان و بانگەشەی بەرگری ، لە ئەو بەیاننامە هاتووە: کەنداوی فارس، گەرووی هورموز و دەریای عومان وەکوو رێگا ئاوییە گرینگەکانی جیهان و شاڕێیانی ئابووری جیهان بەردەوام ناوچەیەکی ئەمن بۆ هاتوچۆی پاپۆڕە نەوتی و بازرگانییەکان بووە و لە ساڵانی ڕابردوو ئاسایشیان بووە و لە ئەم بوارەدا کۆماری ئیسلامی ئێران بە هاوکاری وڵاتانی ناوچەکە هەوڵی داوە ئاسایشی ئەو ڕێگایە بە شێوەیەکی باش بپارێزێت.

هەڵسوکەوتی مەترسیدار و تێکدەرانەی ئاسایشی پاپۆڕەکانی کاتێک دەستی پێکرد کە پێی وڵاتی سەربزێو و تیرۆریستی ئەمریکا و هەندێک لە هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە کرایەوە. ئەمریکا بە هاتوچۆی مەترسیدار و جێگیر کردنی بنکە سەربازییەکانی لە ناوچەکە لە کردەوەدا سەرچاوەی بێ یاسایی، ئاژاوەکان و نائەمنی بووە و ئێران چەندین جار هەڵسوکەوتە تێکدەرانەکان و پێچەوانەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکای بە جیهان ڕاگەیاندووە.

هەر بەم بۆنەوە ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەبوونی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نایاسایی و سەرچاوەی ئاژاوە لە ناوچەکە دەزانێت و چەندین جاریش ڕایگەیاندووە ئێران دەسپێکەری هیچ جۆرە شەڕ و پێکدادانێک لە ناوچەکە نەبووە و نییە بەڵام بەردەوام بە هێزەوە لە یەکپارچەیی خاکی خۆی بەرگری کردووە و ڕوونە کە هەر جۆرە سەربزێویەک، کاردانەوەی پتەوی ئێمەی بەدواوە دەبێت.

News ID 32171

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha