لێکدانەوەی درامایەکی کوردی بڵاوکراوە لە تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران

بەرهەمهێنانی زنجیرە درامای " نون خ" بۆ یەکەم جار لە ناوچە کوردنشینەکان بووە هۆی ئەوەی کە بەستێن بۆ ناساندن و ناسینەوەی ژمارەیەک ئەکتەری کوردستانی و کرماشانی لە ئاستی وڵات بڕەخسێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارمان نەسروڵڵاهی: زنجیرە درامای نون خ لە ٢ ساڵی بەردەوام و لە دوو بەشی نون خ ١ و ٢ چووە سەر ئانتنی کەناڵی یەکی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران .

بۆ یەکەم جاریش بابەتی سەرەکی ئەو زنجیرە دراما لە ناوچە کوردنشینەکان بووە و هەربەو بۆنەوە هەلێکی بۆ ناساندنی بەشێک لە بەستێنەکانی ئەو ناوچە بە باشترین شێوە ڕەخساند.

نون خ بەرهەمی "مەهدی فەرەجی"یە کە خۆی چەندین ساڵ بەرپرسایەتی جیاوازی لە ناوەندی دەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران هەبووە و لە دەرەهێنەریی سەعید ئاقاخانی لە ئەکتەر و دەرهێنەرە بەناوبانگەکانی ناوەندی ڕەنگ و منداڵی کوردستان بوو. 

بە گشتی لە لایەن خەڵکەوە پێشوازی لێکرا و بەشێک لە قسەکانی ئەو بەرهەمە لە لایەن خەڵکەوە لە کۆڵان و بازاڕی خەڵک دووپات دەکرێتەوە و زۆربەی کوردەکانی ئێران ئەو زنجیرە درامایەیان پێخۆش بوو.

 بۆ یەکەم جار پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و تەنانەت ساڵانی پێش ئەوەش زنجیرە درامایەک لە ئاستی نون خ و بە ئەو ڕێژە وەرگرتنی بەردەنگ لە سەر بابەتی پێوەندیدار بە ناوچە کوردنشینەکان بەرهەم هات و هەر بەو بۆنەوە هەلێکی بەنرخی بۆ ناساندنی بەشێک لە بەستێنەکانی ئەو ناوچە لە ئێرانی ڕەخساند.

مەهدی فەرەجی دەرهێنەری زنجیرە درامای نون خ لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر وێڕای ئاماژە بە ڕەنگدانەوەی گونجاوی ئەو بەرهەمە لە لایەن چینە جیاوازەکانی خەڵکەوە، وتی: بەختەوەرانە ئەو بەرهەمە لە لایەن تەواوی خەڵکی ئێرانەوە بەتایبەتی خەڵکی زاگرۆس نشین لە گەڵ پێشوازی زۆر بەرەوڕوو بووەوە.

دەرهێنەری زنیجرە درامای نان خ بە ئاماژە بە بەرنامەڕێزییە سەرەتاییەکان بۆ بەرهەمهێنانی نون خ٣، وتی: لە پاڵ ناساندنی بەستێنەکانی ناوچە کوردنشینەکان، بە تایبەتی کرماشان، هەلێکی زۆر باش بۆ ناساندنی ئەکتەرە خۆجەییەکانی ئەو ناوچە ڕەخساندووە.

یەکێک لە گرینگترین تایبەتمەندییەکانی زنجیرە درامای نون خ ناساندنی ئەکتەرە خۆجەییەکانی پارێزگاکانی کرماشان و کوردستان بووە بە شێوەیەک کە ژمارەیەک لە ئەکتەرەکانی ئەو ناوچە بۆ یەکەم جار لە ئەو ئاستە لە مێدیای نەتەوەیی هەلێکی باش بوو بۆ خۆنواندن لە ئەو کەسانە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر کازم نووربەخش، حسێن مورادی، حسێن موودەوی، ئەفشین مەلکی و ... لە پارێزگای کوردستان.

هەروەها کازم نووربەخش لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: لە پاڵ ئەوەی کە ئێمە توانیمان بەشێک لە تواناییەکانی ئەکتەرەکانی ناوچە نیشان بدەین، هەلێکی بەنرخ بۆ ناساندنی بەستێنە گەشتیارییەکانی پارێزگاکانی کوردستان و کرماشانیش دروست بوو و پێم وابێت هەر ئەو خاڵە بۆ سەرکەوتنی ئەو زنیجرە دراما بەسە.

ناوبراو زیادی کرد: بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئەم وڵاتە تواناییەکانی پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان لە بوارەکانی کشتوکاڵی و گەشتیاری ناسێندرا و لە پاڵ ئەو بابەتە گرینگە، خەڵک لە گەڵ فەرهەنگی دەوڵەمەندی کوردزمان ئاشنا بوونەوە و وێنەیەکی باش و ڕاستەقینە لە ناوچە کوردنشینەکان بە خەڵکی ناوچەکانی تری وڵات نیشان درا.

بێ گومان نون خ لە سێبەری هەوڵەکانی مەهدی فەرەجی، بە تایبەتی سەعید ئاقاخانی هەلێک رەخسا تا خەڵکی کوردزمان لە ئێران بۆ یەکەم جار و لە چوارچێوەی زنجیرەیەکی پێکەنینی ببینرێن و ئەو بینرانە بووە هۆی ئەوەی کە بەشێک لە بەستێبە ناوازەکانی ئەو ناوچە لە ئێرانی ئیسلامی بناسرێن.

فەرهەنگی دەوڵەمەندی خەڵکی کوردزمان لە زمان و جل پۆشینەوە بگرە تا مرۆڤدۆستی، هاودڵی و هاوکاری بەکۆمەڵی ئەوان لە چوارچێوەی ئە زنجیرە بە باشترین شێوە پیشان درا  و ئەو بەرهەمە سەلماندی کە کوردستان دەتوانێت لە ئەو بەشەدا قسەی زۆری هەبێت بۆ وتن.

News Code 32150

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =