AP ١٣٩٩ گوڵان ٦ ٢٣:٠٧

لە پارێزگای کوردستان؛

حەوتەنامەی "داهاتوو" مۆڵەتی بڵاوبوونەوەی وەرگرت

حەوتەنامەی "داهاتوو" مۆڵەتی بڵاوبوونەوەی وەرگرت

لیژنەی چاوەدێریی چاپەمەنییەکانی ئێران مۆڵەتی بڵاوبوونەوەی بە حەوتەنامەیەکی دیکەی کوردی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لیژنەی چاوەدێری چاپەمەنییەکانی ئێران لە بەرواری ١ی گوڵانی ئەوساڵ(٩٩)ی هەتاوی، مۆڵەتی چاپ و بڵاوبوونەوەی بە حەوتەنامەیەکی دیکەی کوردی بە ناوی "داهاتوو" بە خاوەندارێتی و بەڕێوەبەریی "شۆڕش عەزیزی"  دا.

شایانی باسە، شۆڕش عەزیزی لە رۆژنامەنووسانی چالاکی کوردستانییە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە چالاکانە لە رۆژنامە کوردییەکاندا کار دەکات و سەرنووسەریی حەوتەنامەکانی "نیشتمان"، "دیار کهن" و ماڵپەڕی هەواڵی "کردستان فردا" لە کارنامەی کاری خۆیدا هەیە.

News ID 32135

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha