بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، وەزارەتی تەندروستی سووریا ڕایگەیاند کە هەوڵە تاک لایەنەکان سەبارەت بە گەمارۆی ئەو وڵاتە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کێشەی ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قووڵ تر ببێتەوە.
وەزارەتی تەندروستی سووریا جەختی کرد، گەمارۆی ئابووری دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە دابین کردنی جیهازاتی پزیشکی بۆ بەرەنگار بووونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کێشەمان هەبێت.
ئەو وەزارەتخانە جەختی کرد: درێژەی ئەو گەمارۆیانە لە سێبەری تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان پاگەندە درۆییەکانی ڕۆژاوا و ئەمریکا لە بواری پاڵپشتی لە مافی مرۆڤ دەردەخات.
وەزارەتی تەندروستی سووریا ڕایگەیاند: داوا لە ئەو وڵاتانە دەکەین تا وەڵامدەری داواکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو هەوڵە سیاسیانە بە بێ هیچ مەرجێک بن.
ئەو وەزارەتخانە ڕایگەیاند کە تا ئێستا ٣٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سووریا تۆمار کراوە.
بۆچوونی ئێوە