بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی سوپای سەردەشت لەوبارەیەوە وتی: بۆمبێکی هێشوویی بە جێ ماوەی شەڕی داسەپاوە لە شاری سەردەشت دۆزرایەوە و لە لایەن هێزەکانی پووچەڵکردنەوەی سوپای ئەو شارە پووچەڵ کرایەوە.
سەرهەنگ غوڵامحسێن محەمەدی ئەسڵ، وتیشی: دوای ڕاگەیاندنی هاووڵاتیان سەبارەت بە دۆزینەوەی بۆمبایەکی نەتەقاوە لە گەڕەکی ستادیۆمی وەرزشی و لە نزیکی پاڵاوگەی ناو شاری سەردەشت، هێزەکانی لێکدانەوە و تاوتوێکاری خێرا بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە ڕەوانەی ئەو شوێنە کرا.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەو بۆمبایە لە مەودای ٥٠ مەتریی شوێنی نیشتەجێی خەڵکی بە نەتەقاوەیی مابۆوە، جەختی کرد: پاش دانانی ڕێوشوێنی ئەمنی بە هەوڵی ٢ کاتژمێرەیی ڕەزمەندەکان ئەو بۆمبایە پووچەڵ کرایەوە.
Your Comment