کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای پەکەکە لە هەرێم

فازڵ ئێکینچی بە نازناوی "زینار" فەرماندەی ناوچەی زێی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا-میت گیانی لەدەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی زانیارییەکان لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە، فازڵ ئێکینچی بە نازناوی "زینار" فەرماندەی ناوچەی زێی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا-میت (ڕێکخراوی هەواڵگری نەتەوەیی تورکیا) کوژرا.

ئێکینچی کە لە ساڵی ١٩٩٩ بووەتە ئەندامی پەکەکە یەکێک لە کاریگەرترین هێزەکانی پەکەکە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٦ لە ئۆپراسیۆنەکان دژی هێزەکانی تورکیا بووە و لە هێزە تایبەتەکانی ئەو ڕێکخراوە لە گواستنەوەی مادەی تەقەمەنی بۆ ناو تورکیا بۆ چێ کردنی بۆمب دەهاتە ئەژمار کە لە لیستی تیرۆریستەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش بوو.

دوابەدوای ناسینەوەی شوێنی دانیشتنی ئەو کەسە لە لایەن میتەوە، لە ئۆپراسیۆنێکی هێرش کرایە سەر ئەو فەرماندە باڵای پەکەکە و گیانی لەدەست دا.

شیاوی باسە کە تا ئێستا پەکەکە سەبارەت بە گیان لەدەست دانی ئەو فەرماندەیەی هەڵوێستێکی نەبووە.

News Code 32000

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha