بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن سەلامی لە پەراوێزی ڕوونوێنی لە دەزگای نوێی پێزانینی کۆرۆنا کە لە لایەن بەسیجەوە بەرهەم هاتووە، وتی: ئەم دەسکەوتە دیاردەیەکی زانستی و تەکنۆلۆژیی و تایبەتییە کە بە کەڵک وەرگرتن لە سازدانی مەیدانی مەگناتیسی واتە لە ڤایرۆسێکی دوو جەمسەری کە لەو دەزگایەدا دانراوە، دەتوانێ لە ٥ چرکەدا شوێنی تێوەگلاوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تا مەودای ١٠٠ مەتری بدۆزێتەوە.
سەردار سەلامی وتیشی: ئەو دەزگایە پێویستی بە نمونەی خوێن نییە و لە رێگەی دوور و بە شێوەی زیرەک کار دەکا، واتە بۆ لە هێلەکدانی زۆرینەیی کەڵکی دەبێ و ئاستی تێوەگلان و کەسە تێوەگلاوەکان خێرا دەدۆزێتەوە. هەروەها بۆ پاکژی و خاوێنکاریی زیرەکیش کەڵکی دەبێ، هەتا شوێنە خاوێنەکان لە خۆڕا خاوێن نەکرێنەوە.
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش دا: ئەو دیاردەیە لە نەخۆشخانە جۆراوجۆرەکان تاقی کراوەتەوە و زیاتر لە سەدا ٨٠ وردبینی و وەڵامی دروستی بووە و دەتوانێ سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو بێت بۆ پێزانینی هەر جۆرە ڤایرۆسێک.
Your Comment