پەکەکە ئەبێ کۆتایی بە شەڕی بێ دەسکەوتی چەکداری بێنێت

پارتی جووڵەی ئازادی کوردستان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک داوای لە پەکەکە کرد کە واز لە شەڕی چەکداری بێنێت و دانوستانی ئاشتی دەسپێبکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جووڵەی ئیسلامی کوردستان(جووڵەی ئازادی) بەیاننامەیەکی لە ژێر ناوی " توندوتیژی ئەبێ کۆتایی بێت و شۆڕش لە ڕێگای ماف لە ڕێگاگەلی ئاشتیخوازانە شوێنگیری بکرێت" بڵاوی کردەوە وێڕای داخوازی لە پەکەکە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی چەکداری خوازیاری گەڕانەوە بۆ سەردەمی دانوستانی ئاشتی بوو.

پارتی جوولەی ئیسلامی کوردستان (جووڵەی ئازادی) لە بەیاننامەکەیدا بە ئاماژە بە بۆمبدانەری ئەم دواییە لە کولپ و کوژرانی پێنج کرێکار لە ئەو ناوچە داوای لە پەکەکە کرد تا واز لە شەڕی چل ساڵەی بێ دەستکەوت بۆ هیچ لایەک، بێنێت تا مرۆڤی بێتاوان گیانی خۆیان لەدەست نەدەن و ئاسایش بگەڕێتەوە بۆ کوردستان.

لە درێژەی بەیاننامەکە هاتووە: هەوڵ بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە ڕێگای چەکدارییەوە دەبێتە هۆی قووڵ تر بوونەوەی کێشەکان. پەکەکە ئەبێ بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دانوستانی ئاشتی هەرچەندە کە کێشە و کەموکۆڕی هەبوو. شەڕی چەکداری لە بەرانبەر سیاسەتی دیمۆکراتیکیش هەم لەمپەرە و هەم دژایەتییەکی گەورەیە.

News Code 31906

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha