بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کریس مۆرفی سناتۆری دیموکراتی ئەمریکی لە پەیامێکی تویتەری ڕایگەیاند: گومانێک لەوەدا نییە کە تاران ئەکتەرێکی خراپە، بەڵام هاوولاتیانی بێ تاوانی بە هۆی گەمارۆکان گیانیان لە دەست دەدەن و گەمارۆکان بوونەتە ئاستەنگێک لە بەردەم یارمەتیگەلی مرۆڤدۆستانە.
ڕاشیگەیاند: دەبێ گەمارۆکان سووکتر بکەین بۆ ئەوەی دڵنیا بین کە یارمەتییەکان دەگاتە ئێران.
هەر لەو پەیوەندییەدا، ٦٠ ئەنجومەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئیسپانیا بە دەرکردنی نامەیەک بۆ کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، خوازیاری هەڵپەساردنی خێرای گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران، ڤێنزۆئێلا و کووبا و کۆتایی گەمارۆی کەرتی غەزە لە هەلومەرجی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا بوون.
رۆژی ڕابردووش ژمارێک لە بەرپرسانی سیاسیی پێشووی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکەی جیهانی بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک داوایان لە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کرد کە هاوکاتی قەیرانی جیهانی پەرەسەندنی کۆرۆنا، بەشێک لە گەمارۆکانی دژی ئێران هەڵوەشێنێتەوە.
Your Comment