خەڵکی بێ تاوانی ئێران دەبنە قوربانیی گەمارۆکانی ئەمریکا

سناتۆرێکی ئەمریکی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک بە ئاماژە بە کاریگەریی نەگریسی گەمارۆکانی ئەو وڵاتە لە سەر خەڵکی بێ تاوان، خوازیاری هەڵوەشانەوەی گوشارەکانی واشنتۆن دژی تاران بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کریس مۆرفی سناتۆری دیموکراتی ئەمریکی لە پەیامێکی تویتەری ڕایگەیاند: گومانێک لەوەدا نییە کە تاران ئەکتەرێکی خراپە، بەڵام هاوولاتیانی بێ تاوانی بە هۆی گەمارۆکان گیانیان لە دەست دەدەن و گەمارۆکان بوونەتە ئاستەنگێک لە بەردەم یارمەتیگەلی مرۆڤدۆستانە.

ڕاشیگەیاند: دەبێ گەمارۆکان سووکتر بکەین بۆ ئەوەی دڵنیا بین کە یارمەتییەکان دەگاتە ئێران.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ٦٠ ئەنجومەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئیسپانیا بە دەرکردنی نامەیەک بۆ کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، خوازیاری هەڵپەساردنی خێرای گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران، ڤێنزۆئێلا و کووبا و کۆتایی گەمارۆی کەرتی غەزە لە هەلومەرجی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا بوون.

رۆژی ڕابردووش ژمارێک لە بەرپرسانی سیاسیی پێشووی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکەی جیهانی بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک داوایان لە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کرد کە هاوکاتی قەیرانی جیهانی پەرەسەندنی کۆرۆنا، بەشێک لە گەمارۆکانی دژی ئێران هەڵوەشێنێتەوە.

News Code 31853

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =