AP ١٣٩٩ خاکەلێوە ١٠ ١١:٥٨

فەرماندەیەکی یەپەگە ڕایگەیاند:

کوردی سووریا لە ئەمریکا دوور کەوتوونەتەوە

کوردی سووریا لە ئەمریکا دوور کەوتوونەتەوە

فەرماندەیەکی باڵای کوردەکانی سووریا، وتی: کوردەکان وەک ڕابردوو متمانەیان بە ئەمریکا نییە و دەیانەوێ لە هاوپەیمانی ڕووسیا و دیمەشق نزیک ببنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, فەرماندەیەکی باڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG)، وێرای ئاماژە بە دوورکەوتنەوەی کوردەکانی سووریا لە ئەمریکا ڕایگەیاند: کوردەکان وەک ڕابردوو متمانەیان بە ئەمریکا نییە و دەیانەوێ لە هاوپەیمانی ڕووسیا و دەوڵەتی ناوەندی نزیک ببنەوە.

ئەو فەرماندە کوردە کە ئاماژە بە ناوی نەکراوە، باسی لە چرا سەوزدان بە تورکیا لە لایەن دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ هێرش کردنە سەر کوردەکان کرد و وتیشی: نکۆڵی لەوە ناکەین کە سەرکەوتنەکانمان لە شەڕی دژی داعش لە سای پاڵپشتیی ئەمریکییەکان مسۆگەر بووە، بەڵام لەم دواییەدا هیچ شتێک لە نێوان ئێمە و ئەمریکییەکان ئەنجامێکی باشی نەبووە و لەوە گرینگتر ئەمریکییەکان لە هەلومەرجە نێودەوڵەتییەکاندا پاڵپشتیی ئێمەیان نەکردووە و بوونەتە هۆی شکستمان.

جەختیشی کردووە کە چیتر کوردەکان وەک ڕابردوو متمانەمان بە ئەمریکا نەماوە و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) زیاتر لە جاران هەوڵی پەیوەندی لە گەڵ ڕووسیا و دەوڵەتی دیمەشق دەدەن.

ئەگەرچی بە وتەی ئەو فەرماندەیە کوردەکانی سووریا هیوایەکیان بە گەیشتن بە رێگەچارە نییە و پێویستیان بە هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی هەیە و کوردەکان لەو پێناوە بە دوای ڕێککەوتن لە گەڵ ڕووسیا و سووریاوەن.

News ID 31732

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha