سەرجەنگیی مووشەکە باڵستیکەکان بەهێزتر دەکەینەوە

وەزیری بەرگری ئێران وتی: یەکێک لە هەنگاوە بەرچاوەکان بەرزکردنەوەی کارایی سەرجەنگییەکان بۆ بەرزکردنەوەی هێزی تەقینەوەییە تا مووشەکەکانمان کاراتر بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ حاتەمی سەبارەت بە پلان و هەنگاوەکانی وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند: دوژمنان هیچکات ناتوانن بەرەنگاری دەسەڵاتی بەرگریی کۆماری ئیسلامی بن، چونکە ئێمە بە بەرزکردنەوەی توانستی بەرگری، پێگەی و دەسەڵات دوژمنانمان لاواز کردووە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە شەهیدکرانی سەردار سولەیمانی و هاوڕێیانی کرد و ڕاشیگەیاند: ئەگەرچی ئەو هێرشە تیرۆریستییە لەباری ئۆپەراسیۆنییەوە هیچ بایەخێکی نەبووە، بەڵام دوژمن دەیەویست لەو رێگەوە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لاواز بکات. بەڵام بە تەگبیری رێبەری باڵا و پاڵپشتی گشتی، بە مووشەکگەلی بەرهەم هاتووی ناوخۆیی بنکەی عەین ئەسەدی ئەمریکی لە خاکی عێراق کرایە ئامانج و وەڵامێکی تێکشکێنەرانە بە دوژمنان درایەوە.

وەزیری بەرگری بە ئاماژە بە داڕشتن و بەرهەم هێنانی جیهازاتی پێشکەوتەی سەربازی و پەدافەندی لە ناوخۆی وڵات و لە لایەن پسپۆڕانی ناوخۆییەو، وتی: سەرجەم ١٥٢ کاری توێژینەوەیی لە ساڵی ڕابردوو (٩٨) پێناسە کرا کە سەرەڕای گوشاری لانی زۆریی دوژمنان، هاوکارانمان لە پیشەسازیی بەرگری قۆڵیان لێ هەڵماڵی و تێکرایان ڕاپەڕاند.

ئەمیر حاتەمی ئامادەکردنی ٢ تا ٣ پلان لە بواری دەریایی و لەوان کۆپاپۆرشکێنی دەنا و کۆپاپۆری ڕاوی مین و چەند گەمیەکی فرۆکەیی و تیژڕۆی بە گرینگترین پلانەکانی ئەوساڵی وەزارەتی بەرگری ناوبرد و وتی: لە بواری مووشەکی و بە تایبەت مووشەکگەلی زەوی بە زەوی وردبینیی زۆر باڵامان مسۆگەر کردووە کە لەوان دەتوانین ئاماژە بە بەرزکردنەوەی کارایی سەرجەنگییەکان بە بەرزکردنەوەی توانستی تەقینەوەیی بدەین کە دەبێتە هۆی کاراتربوونی مووشەکەکان و هەروەها بۆ بەرزبوونەوەی خێرایی، گونجاوی مانۆڕی و تێژڕۆیی پلانی توێژینەوەی زۆر باش ئەنجام دراوە.

News Code 31709

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =