بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر موحەمەد ئیبراهیم شەکیبا ڕایگەیاند: ئەگەر خەڵکی کرماشان هەر بەم شێوەیە لە بەرانبەر کۆرۆنا خۆیان نەپارێزن، ژمارەی تووش بووان بە ئەو نەخۆشییە زۆر بەرزتر دەبێتەوە.
دکتۆر شەکیبا درێژەی دا: بە گوێرەی دوایین ئامارەکان لە ڕۆژی ڕابردووە تا کاتژمێر ١٢ ی ئەمڕۆ پێنجشەممە تاقی کردنەوەی ٧ کەسی دیکە لە کرماشان ئەرێنی هاتووەتەوە.
ناوبراو وتیشی: بە پێیە ئێستاکە ١٩٤ نەخۆشی کۆرۆنایی لە نەخۆشخانەکانی کرماشان خەوێندراون و لە ژێر چاوەدێری دان.
شەکیبا لە درێژەدا وتی: بەم حاڵەوە بەداخەوە لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا ەوکوو ئەمڕۆ نەخۆشێکی تر گیانی لەدەست داوە و ئێستا ئاماری مردووەکان بە هۆی کۆرۆنا لە کرماشان گەیشتووەتە ٢١ کەس.
Your Comment