بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی کوردستان تا ١٥ ی خاکەلێوە دادەخرێن

پارێزگاری کوردستان لە سەر زەروورەتی داخرانی بازاڕ و شوێنە گشتییە قەرەباڵغەکان لە هەموو شارکانی پارێزگا تا پانزدەی خاکەلێوە جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا ڕایگەیاند داوا لە خەڵکی پارێزگا دەکەم لە هەر جۆرە کۆبوونەوە و هاتوچۆیەک لە شوێنە گشتییەکان بۆ ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا خۆیان ببوێرن.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە سەرۆک کۆمار لە کۆبوونەوەی ڕۆژی رابردوو لە سەر داخرانی فرۆشگە و شوێن ناپێویستەکان لە پارێزگاکان جەختیان کرد، زیادی کرد: فەرمانداری شارستانەکان ئەرکیانە لەو بارەوە هەوڵی پێویست ئەنجام بدەن و ئیزن نەدەن ئەو شوێنانە تا ١٥ ی خاکەلێوە بکرێنەوە.

ناوبراو زەروورەتی ڕاگەیاندنی بەربڵاو بۆ خەڵک بۆ شی کردنەوەی دۆخی ئێستای داوا کرد و جەختی کرد: ڕاگەیاندنی بەربڵاو بکرێت تا خەڵکی پارێزگاکانی تر و شارەکان ئاگادار بکرێنەوە بازاڕەکان بە تایبەتی شارە سنوورییەکانی بانە و مەریوان داخراوە تا سەفەری ئەو شارانە نەکەن.

News Code 31667

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =