کتێبی "کەس خۆی بۆ تەرک ناکرێ" چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی شێعری " کەس خۆی بۆ تەرک ناکرێ" بەرهەمی نوێی سەلاح موحەمەدی شاعێری گەنجی مەریوانی هاتە بازاڕی کتێبی کوردی.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری  مێهر، کتێبی " کەس خۆی بۆ تەرک ناکرێ " وەک دووەهەمین بەرهەمی چاپ کراوی سەلاح موحەمەدی لە ۷٦ لاپەڕەدا و بە تیراژی ۱۰۰۰ دانە لە لایەن ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی خانی چاپ کراوە.

کتێبی "کەس خۆی بۆ تەرک ناکرێ" لە ۲۸ شێعری کورت و شێعری درێژی فلۆرا پێکهاتووە.

لە باری تەکنیکییەوە کتێبی "کەس خۆی بۆ تەرک ناکرێ" سەر بە رەوتی شێعری شار و سەیالی بەرەی چواری شیعری کوردیە و زۆر هەوڵیداوە نزیک ببێتەوە لە ئەزموون و رووداوەکانی ژیانی رۆژانە بە زمانێکی ناعورفی و شاعێرانەوە.

سەلاح موحەمەدی لە دایکبووی ۱۳٥۹ی شاری مەریوان و دانیشتووی شاری سنە، ماوەی زیاتر لە بیست ساڵە بە نووسینی شێعر و بابەتی ئەدەبییەوە سەرقاڵە و کتێبی یەکەمی بە ناوی  "بۆ بێتاقەتی شاعێرم" چوار ساڵ لەمەوپێش لە لایەن بڵاڤگەی گوتار چاپ کرا.

News Code 31660

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =