سەرەخۆشی سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی بۆ بنەماڵەی عەبدولەتیف مەولوود

سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی به‌ بۆنه‌ی وه‌فاتی مه‌رحوم عبدوله‌تیف مه‌ولود بامۆكی پەیامی سەرەخۆشی نارد.

بە ڕاپۆرتی ئاݫانسی هەواڵی مێهر, مه‌هدی شوشته‌ری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی به‌ ناردنی په‌یامێک بۆ خانه‌واده‌ی مه‌رحوم عبدوله‌تیف مولود بامۆکی، به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌م زانا و سیاسه‌تمه‌دار دێرینه‌ و نوسه‌ر و وه‌رگێڕه‌وه‌، په‌رسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ و که‌سوکاری  کرد.

مه‌لا عبدوله‌تیف چه‌ندین به‌رهه‌می له‌پاش خۆی به‌جێهێشت که‌ نێویاندا ده‌توانرێت ئاماژه‌ له‌ وه‌رگێڕانی نهج البلاغه‌ بۆ زمانی کوردی و کتاب المعارف (شه‌رحی مه‌سنه‌وی مه‌ولانا) له‌ فارسیه‌وه‌ بۆ زمانی عه‌ره‌بی بکرێت.

News Code 31547

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =