بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەزوو فەلاحی، بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان ڕایگەیاند: لە ٢٥٧ کەسێک کە سەردانی نەخۆشخانەکانی پارێزگایان کردووە ٨٤ کەسیان تووش بوونیان بە ئەو ڤایرۆسە ئەرێنی بووە و ١٤٥ کەسیان نەرێنی بووە.
ناوبراو زیادی کرد: تا ئێستا ٣٩٤ حاڵەتی گوماناوی تووش بون بە کۆرۆنا سەردانی نەخۆشخانەکانی پارێزگایان کردووە.
فەلاحی لە درێژەدا بە ئاماژە بە بەرز بوونەوەی ئاماری ٩ کەسی تووش بووان بە کۆرۆنا لە کوردستان، لە چاک بوونەوە و بەردانی ٣٥ کەس لە نەخۆشخانەی سەقز و ١٠ کەس لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە هەواڵی دا.
نابوراو وتیشی: هەروەها تا ئێستا پێنج کەس کە سەقز و یەک کەس لە مەریوان بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
Your Comment