بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاگەیاندنی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، لە وەڵامی تاقیکاری لە ٢٣٠ کەسی گومان لێکراو بۆ تووشبوون بە ڤایرووسی کرۆنا، ٧٨ کەس گیرۆدەی ئەو ڤایرووسەن و وەڵامی ١٣٤ کەسیشیان نەرێنی بووە.
لەو ڕاگەیێندراوەدا ڕێژەی تووشبووانی یەکلاکراوەی کۆرۆنای پارێزگای کوردستان بە پێی شارەکانی پارێزگا بریتین ٣١ کەس لە سەقز، ١٧ کەس لە بانە، ١٢ کەس لە سنە، ٢ کەس لە کامیاران، ٧ کەس لە قوروە، ٢ کەس لە مەریوان و ١ کەس لە سەوڵاوا، ٢ کەس لە دیواندەرە، ٢ کەس لە بیجار و ٢ کەس لە دێولان.
ئاماژە بەوەش دراوە کە تا ئێستا ٥ کس لە شاری سەقز و یەک کەس لە شاری مەریوان بە هۆی ئەو نەخۆشییە گیانیان لە دەست داوە.
بۆچوونی ئێوە