AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ٢٠ ١٧:٤٠

۱۹۶ یەکەی کێشانی نێرگەلە لە کوردستان داخرا

۱۹۶ یەکەی کێشانی نێرگەلە لە کوردستان داخرا

جێگری کاروباری تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە داخرانی ۱۹۶ یەکەی کێشانی نێرگەلە لە ئاستی پارێزگا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم قادری بە داکۆکی لە زەروورەتی ئاگادارکردنی گشتیی خەڵکی و پیشەکان لە مەترسیی کرۆناڤایرووس لە پارێزگا، وتی: داخرانی شوێنەکانی گردبوونەوەی خەڵکی و خۆبواردن لە کردارگەلێکی وەک هاتوچۆی ناپێویست، تەوقە و ماچ کردن، ڕۆڵێکی گرینگیان هەیە لە پچڕاندنی زنجیرەی گواستنەوەی کرۆناڤایرووس.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەنجامدرانی ٦٣٨ جار سەردان و پشکنینی پشکێنەرانی تەندروستی و خاوێنی شوێنگەی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، ڕایگەیاند: لەو پشکنیانەدا ١٩٦ یەکەی نێرگەلە کێشان داخراون و لە سەردانە پێشبینی کراوەکان کە لە حەوتەکانی ڕابردوودا ئەنجام دەدرێت، پێدەچێت بە پێی یاسا هەڵسوکەوتی هاوشێوە لە گەڵ یەکەگەلێکی دیکەش بکرێت.

News ID 31465

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha