بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەقی پەیامەکەی عەلی لاریجانی لە خوارەوە هاتووە:
بە ناوی خودا
هەمووان بۆ لای ئەو دەڕۆنەوە
کۆچی دوایی ناوادەی پاڵەوانی خۆشەویستی خەڵک و رێکۆردداری جیهان لە بواری کێش هەڵگریی ، کەم ئەندامان سیامەند ڕەحمان بووە هۆی داخ و پەژارە.
ئەو پاڵەوانە سەرفرازە چەند ساڵ بە ورەی پۆڵایی خۆی بووە هۆی شانازی زۆر بۆ ئێران و بەردەوام لە ناو خەڵکدا جێی شانازی بوو.
ئەمن ویڕای سەرەخۆشی کۆچی دوایی ئەو پاڵەوانە نەتەوەییە بە تەواوی ئێران، کۆمەڵگای وەرزشی و بنەماڵەی بەڕێزیان، لە خودای گەورە بۆ کۆچ کردووە داوای بەخشین و بۆ بەجێماوەکانی داوای سەبر دەکەم.
عەلی لاریجانی
سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی
بۆچوونی ئێوە