وڵاتانی ڕۆژاوایی، تورکیایان دژی کورد پڕچەک کرد

دوو بەرپرسی باڵای کوردی سووریا دەڵێن تورکیا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئیتاڵی و تانکی ئەڵمانی و چەکەکانی تری بەرهەم هاتووی ئەورووپای بۆ کوشتوبڕی کوردەکان لە سووریا بەکار هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی باڵای کوردی سووریا پێیان وایە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی نە تەنیا کوردەکانیان لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا تەنیا هێشت بەڵکوو بۆ لەناوبردنی هێزە کوردییەکانی سوپای تورکیایان پڕچەک کرد.

بەرپرسانی کوردی سووریا لە گفتوگۆ لە گەڵ گۆڤاری نەیشنی ئەمریکا هۆکاری سەرنەکەوتنی هێزە کوردییەکان لە بەرانبەر ئۆپراسیۆنی سەربازی دوو ساڵی دوایی لە تورکیایان هەڵوێستی دوژمنانەی ڕۆژاوا دژی خۆیان ڕاگەیاندووە.

مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزی دیمۆکراتیکی سووریا کە هاوپەیمانی هاوپەیمانی دژە داعش دێتە ئەژمار جەختی کرد کە نە ڕووسیا و نە ئەمریکا بەڵێنی خۆیان بۆ پراستنی کوردەکانیان جێ بەجێ نەکرد و ئەوانیان لە بەرانبەر هێرشی تورکیا تەنیا هێشتەوە.

پولات جان، لە فەرماندەکانی کوردی سووریا و پێوەندیدەری ئەو هێزانە لە گەڵ هاوپەیمانی دژە داعشیش ڕۆژاوای بەوە تۆمەتبار کرد کە تورکیا دژی کوردەکان پڕچەک دەکەن.

بەرپرسانی کوردی سووریا جەخت دەکەن کە دەنانەوێت سیستەمی خۆبەڕێوەبەر لە ناوچەی کۆبانێ و ناوچەکانی تر لە باکووری سووریا کە لە ژێر دەسەڵاتی تورکیا نیە، بپاریزن، پولات جان دەڵیت کوردەکان خەریکی دانوستان لە گەڵ دەوڵەتی سووریا بۆ پاراستنی ئەو ناوچانەن و ئەوان نایانەوێت پێوەندیەک کە لە گەڵ عەرەب و مەسێحییەکان دروستیان کردووە و ئاکامەکەشی پێکهێنانی هێزی دیمۆکراتیکی سووریایە، لە ناو بچێت.

ناوبراو پێی وایە دەتوانین لە سەر هەموو شتێک لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی سووریا باس بکەین. تەنانەت سیستەمی خۆبەڕێوەبەریش لە سەر دانوستان دەکرێت.

ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی کوردی سووریا لە دابین کردنی سەرچاوە داراییەکانی ناوچەی خۆبەڕێوەبەر لە ڕێگای فرۆشی نەوتەوە هەواڵیان داوە. زیاد روستەم، ئەندامی کۆمیسیۆنی وزەی ناوچەی خۆبەڕێوەبر ڕایگەیاندووە بەشێکی زۆر لە سەرچاوە داراییەکانی ئەو ناوچە لە ڕێگای فرۆشی نەوتی ئەو ناوچەوە دابین دەبێت بەڵام بە هۆی شەڕەوە بەس لە سەدا ٢٥ ی بەستێنەکان کەڵک وەردەگیردرێت. وەرگرتنی باج لە هاتوچۆی کاڵا لە ڕێڕەوە سنوورییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستانیش رێگایەکی تر بۆ دابینی داراییە.

News Code 31097

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =