بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ماڵپەری فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین، هاوکات لە گەڵ هەفتادەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بەرلین بۆ ساڵی ٢٠٢٠، کاتی نمایشی فیلمەکان و لەوان دوو فیلمی کوردی لەو فێستیڤاڵە دیاری کرا.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە فیلی ٨٩ خولەکی "نامۆ" لە دەرهێنانی نادر ساعیپوور لە یەکەمی نمایشی جیهانیی لە بەشی "فرۆم" بە زمانەکانی فارسی و تورکی و کوردی و ژێرنووسی ئینگلیزی لە ڕۆژانی ٢٢، ٢٣، ٢٦ی فێڤرییە و ١ی مارچ (٣، ٤، ٧ و ١١ی ڕەشەممە) نمایش دەکرێت.
هەروەها کورتە فیلمی ١٤ خولەکی کۆلارەکان لە دەرهێنانی سەید پەیام حسێنی بە زمانی کوردی و بە ژێرنووسی ئینگلیزی لە یەکەمین نمایشی جیهانیی لە بەشی بەرەی کاپلاس لە رۆژانی ٢٣، ٢٤، ٢٧ی فێڤرییە و ١ی مارچ (٤، ٥، ٨ و ١١ی ڕەشەممە) نمایش دەکرێت.
شایانی باسە، هەفتادەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بەرلین بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە ٢٠ی فێڤرییە تا ١ی مارچ (١ تا ١١ی ڕەشەممە) لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.
Your Comment