AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٢٨ ١٥:٠٦

لە دیدار لە گەڵ سەرۆکی مەجلیسی سووریا:

هاوکاری ئێران و سووریا تاکتیکی نییە/ تاران پشتی دیمەشق بەرنادات

هاوکاری ئێران و سووریا تاکتیکی نییە/ تاران پشتی دیمەشق بەرنادات

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: بەردەوام دەبین لە پشتیوانی کردنی سووریا و هاوکاری لە گەڵ ئێوە بە تاکتیکی نازانین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, عەلی لاریجانی لە دیدار لە گەڵ حەموودە سەباغ, سەرۆکی مەجلیسی سووریا ڕایگەیاند: ئێران و سووریا دوو وڵاتی برا و دۆستن.

ڕاشیگەیاند: تیرۆریستەکان لەلایەن ئەمریکاوە لەم ناوچەیە هاتنەدی و بەداخەوە هەندێ لە وڵاتانی ناوچەش پشتیان گرت, بەڵام ئێوە بە خۆڕاگری سەرکەوتن.

لاریجانی بە ئاماژە بەوەی هەندێ لە وڵاتانی ناوچەکە قسەی ئێمەیان لە گوێ نەگرت و پێیان وابوو دوای دو حەوتە دەوڵەتی دیمەشق دەڕووخێت, بەڵام ئێمە وتمان وا نابێت و ئەمڕۆ ئێمە پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی سووریا دەکەین.
وتیشی: ئێمه لە سەر پشتیوانی کردنی ئێوە سوورین و بە ناسینی تەواوی سووریا و ناوچەکە پشتیوانیمان لە ئێوە کرد و بەردەوامیش دەبین و ئەم هاوکاریەش بە تاکتیکی نازانین .

News ID 31057

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha