ڕەنگدانەوەی رێپێوانی ٢٢ی رێبەندانی ئێران لە میدیاکانی جیهان

هاوکات لە گەڵ دەسپێکی رێپێوانی شکۆمەندی ٢٢ی رێبەندان، زۆربەی میدیاکانی جیهانی بەشداریی بەربڵاوی خەڵکیان لەو ڕێوڕەسمە ڕووماڵ دا.

بە ڕاپۆرتی بەشی نێودەوڵەتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێپێوانی خەڵکی ئێران بە بۆنەی ٤١ئەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕشی شکۆمەندی ئیسلامی لە میدیاگەلی جۆراوجۆری جیهانی ڕەنگدانەوەی بوو و کەناڵەکانی جیهانی و لەوان "الجزیرە" بەشگەلێک لەو رێپێوانەیان بە شێوەی زیندوو بڵاو کردەوە.

کەناڵەکانی "المسیرە" و "التجاە"ی عێراقیش ئەو رێپێوانەیان ڕۆماڵ دا.

ماڵپەڕی "العهد" وێرای ڕۆماڵی هەواڵی رێپێوانەکانی چل و یەکەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: خەڵکی ئێران لە جێ جێی ئەو وڵاتە بەشداری ئەو رێپێوانە بوون.

ئەو ماڵپەڕە لوبنانییە هەروەها جەختی کرد: ئێرانییەکان بە هەڵدانی دروشمگەلی دژە ئەمریکی بۆ جارێکی دیکە پاڵپشتیان لە شۆڕشەکەیان کرد.

"العهد" هەروەها بەشداریی خەڵکیی لە رێپێوانی ٢٢ی رێبەندان ملیۆنی ڕاگەیاند.

"ئەسۆشیتدپرێس"یش بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لە بەشداریی بەربڵاوی خەڵکی ئێران لە شارە جۆراوجۆرە لە رێپێوانی ٢٢ی رێبەندان هەواڵی دا.

News Code 30962

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =