بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد باقر موحەمەدی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند: دوابەدوای بارینی بەفر لە ئاستی پارێزگا، ڕێگا و گەردەنە بەفرگیرەکان لە گەڵ بەفر و کرێوە بەرەوڕوو بوونەوە و ڕۆیشتن لە درێژەی ڕێگاکان بۆ موسافرەکان ئەستەم بوو.
موحەمەدی وتیشی: وێڕای ڕاگەیاندنی ئامادەباش لە ئاستی پارێزگا، گرووپە لێزانییەکانی فریاکەوتن و ڕزگار کردن خۆیان گەیاندە شوێنە هەستیارەکان و ١١٨٧ لە هاووڵاتیانی گیر خواردوو لە بەفر و کڕێوەیان رزگار کرد.
ناوبراو هەروەها لە نیشتەجێ کردنی ١١٠٢ کەس لە موسافرەکان کە لە سەر ڕێگاکانی سەقز، دیواندەرە، بانە و بیجاڕ گیریان خواردبوو، هەواڵی دا و وتی: ئەو کەسانە شەوی ڕابردوویان لە بنکەکانی مانگی سوور و هەروەها لە مزگەوتەکان ڕۆژ کردەوە.
موحەمەدی بە ئاماژە بو سیستەمی تەلەفۆنی ١١٢ وەکوو سیستەمی پێوەندی لە گەڵ مانگی سوور، وتی: ئەو سیستەمە لە ٢٤ کاتژمێرەکەدا ئامدەی خزمەتگوزاری بە موسافرەکانی نێو ڕێگاکانە کە ماونەتەوە.
Your Comment