بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری واڵ ستریت ژۆرناڵ ڕۆژی پێنجشەممە لە زمانی سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕاپۆرتی دا کە دەوڵەتی ئەمریکا دەیەوێت مۆڵەتی لێبوردنی عێراق بۆ هاوردە کردنی گاز و کارەبا لە ئێرانەوە، درێژ بکاتەوە.
واڵ ستریت ژۆرناڵ بە ئاماژە بە هەندێک دژایەتی ڕوانگە لە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ لە سەر پێدانی ئەو مۆڵەتە، نووسی کە پێشتر هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکی پێشنیاریان دابوو بە پێی کێشەکانی ئەم دواییەی نێوان واشنتۆن-بەغدا باشتر وایە کە بەری کردنەکانی عێراق درێژ نەکرێنەوە؛ بەڵام دوای ناساندنی سەرۆک وەزیری نوێی عێراق، لە ئاکامدا ئەو ڕوانگە کە عێراق لە گەمارۆکان بەری بکرێت، سەرکەوت.
ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ لە زمانی بەرپرسێکی عێراقییەوە نووسی کە بەرپرسانی ئەمریکی هەڕەشەیان لە بەغذا کردووە کە ئەگەری هێزەکانیان لە عێراق کێشەیەکیان بۆ دروست ببێت، ئەو ئەگەرە هەیە کە ئەمریکا لە بڕیاری خۆی بۆ درێژ کردنەوەی بەری کردنەکانی عێراق لە گەمارۆکان، پێداچوونەوە بکات.
Your Comment