بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزلووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە هەژماری تویتەری خۆیدا بە ئاماژە بە دۆخی ئاوارەکانی ئەدلەب و بەرزبوونەوەی ڕێژەی پەنابەران لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان سوپای تورکیا و سووریا، ڕایگەیاند: تا ئێستا هەزاران پەنابەری ئەدلەبی بۆ ناوچەگەلی ئەمن ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای دیموکراتیکی سووریا گواستراونەتەوە و پێشبینی دەکرێت کە پەنابەرانێکی زیاتر بەرەو ئەم ناوچەیە بێن و ئێمە بەردەوام دەبین لە کراوەبوونی دەرگاکانمان بەڕووی پەنابەرانی ئەدلەب.
کۆبانی لە درێژەدا جەختی کرد: ئێمە وەک گەلی سووریا هەموو بەشێک لە گشتییەتێکین. هیچکەس نابێ خۆی بە منەتباری کەسێکی دیکە بزانێت. لە ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی ئێمە نە دیوارێکی بەرز هەە و نە زەوینی مین چێندراو و نە سنوورڤانانێک کە دەسترێژی بکاتە سەر خەڵکی سڤیل.
Your Comment