بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گەشتی ڤۆهان-تاران کە خوێندکارە ئێرانی و هاووڵاتییە ئێرانییەکانی دانیشتووی چینی تێدا بوو، دەوروبەری کاتژمێر ٥:٤١ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی نیشتەوە.
سەرچآوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی رێگاوبان لەم بارەوە بە هەواڵنێری مێهر وتی: ئەیرباس ٣١٠ ی ماهان بە نیشانی EP-MNX خوێندکارە ئێرانییەکانی دانیشتووی چینی لە ڤۆهانەوە هێنایەوە ئێران.
نابراو وتیشی: لە ئەو گەشتە جگە لە ٥٣ ئێرانی، لە سەر داوای خوێندکارە ئێرانییەکان، ژمارەیەک هاووڵاتی وڵاتانی دراوسوێیش لە ئەو گەشتە هاتنەوە ئێران.
شیاوی باسە کە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش چەند خولەک پێش ڕایگەیاند: هیچ یەکە لە موسافرەکانی ئەو گەشتە نیشانەکانی تووش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە پشکنینە پزیشکییەکان لە کاتی گەشتەکەدا، نەبووە.
Your Comment