AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ١٣ ١٢:٥٠

بۆ دووهەمین جار لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا؛

تورکیا جیهازاتی سەربازیی نوێی ڕەوانەی سنوورەکانی سووریا کرد

تورکیا جیهازاتی سەربازیی نوێی ڕەوانەی سنوورەکانی سووریا کرد

میدیاگەلی تورکیا لە ڕەوانەکرانی جیهازاتی سەربازیی نوێی ئەو وڵاتە بۆ سەر سنوورەکانی سووریا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، سوپای تورکیا جیهازاتی نوێی بۆ سنوورەکانی سووریا ڕەوانە کرد و لەو ناوچەیە جێگر کران.

ئەو جیهازاتە پێکهاتوون لە تانک و زرێپۆش و هێزی زێرەڤانی کە هەر ئێستا لە ناوچەی سنووریی ڕەیحانلی لە پارێزگای هاتای لە باشووری تورکیا جێگر کراون.

شایانی باسە، لە رۆژانی ڕابردوو ئەوە دووهەمین جارە کە تورکیا جیهازاتی سەربازی ڕەوانەی سنوورەکانی سووریا دەکات.

ئەو هەڵمەتە دوای لێدوانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە رۆژانی ڕابردوو سەبارەت بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی بۆ سەقامگیر کردنی سووریا ئەنجام دراوە.

News ID 30813

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha